01

ئامانجی ئێمە

ئێمە وەک کۆمپانیای سمسار ئامانجمان ئەوەیە کە ڕێبەری کۆتایی ئێوە بین بۆ گەڕان بەدوای یەکەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و دەرفەتەکانی بازرگانی گشتی لە سەرانسەری عێراق. ئێمە پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی گشتگیر پێشکەش دەکەین کە دەتوانن بە ئاسانی بەدوای زانیاری ورددا بگەڕێن و دەستان بگات بە هەر زانیارییەک کە بتانەوێت سەبارەت بە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و دەرفەتەکانی بازرگانی گشتی. جا ئێوە لە گەڕان و وەبەرهێنانی داهاتووی موڵک و ماڵی خۆتاندا بن یان بەدوای بزنسی ناوخۆییدا بگەڕێن، ئێمە ئەو تێڕوانین و سەرچاوانەی کە پێویستتانە بۆ بڕیاردان و دۆزینەوەیی خواستەکانتان دابین دەکەین. ئەرکی ئێمە ئاسانکردنی پرۆسەی گەڕان و پەیوەندیتان بە دەرفەتە بەنرخەکانە لە بازاڕی عێراقدا.

02

دیدگای ئێمە

لە کاتێکدا کە سەیری داهاتوو دەکەین، دەرفەتی بێ سنوور لە ئاسۆدا دەبینین. گەشتەکەمان دەستیپێکرد ، بەڵام بە کۆڵنەدان و دیدێکی ڕوون، متمانەمان بە توانای خۆمان هەیە بۆ هەر ئاستەنگی و ئاڵەنگاریەک کە بێتە پێشمان. ئاواتەخوازین گۆڕانکاری لە چۆنیەتی گەڕان و پەیوەندیکردنی تاکەکان و بزنسەکان لەگەڵ بازاڕدا بکەین بە دابینکردنی سەرچاوەیەکی دیجیتاڵی و بەکارهێنەر کە تێڕوانین و زانیاری وردی بێهاوتا پێشکەش دەکات. ئێمە پێکەوە داهاتوو بنیات دەنێین، کە سمسار هاوواتای داهێنان و متمانەپێکردن و خزمەتگوزاری بێهاوتایە.

03

ئەرکی ئێمە

لە سمسار ئەرکی ئێمە دانانی شیوازێکی نوێی بەدیجیتەڵکردن و پەیوەندیکردنی هاوڵاتیانە لەگەڵ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و دەرفەتەکانی بازرگانی گشتی بە دروستکردنی پلاتفۆرمێکی داینەمیکی و سوودبەخش کە ئاشناتان دەکەین بە خواستەکانتان لەڕێگەی پێشکەشکردنی زانیاری گشتگیر و نوێ لەسەر پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و بژاردەکانی بازرگانی. کاردەکەین بۆ پێناسەکردنەوەی دیمەنی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و بازرگانیە گشتیەکان بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێهاوتای دیجیتاڵی. ئێمە پابەندین بە ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەرانمان کە دەتوانن بەبێ ماندووبوون کۆمەڵێک دەرفەتی بەرفراوان بدۆزنەوە، وە هاوکارتان بین بۆهەڵبژاردنێکی دروست و پێداویستی و بژاردەکانتان دابین بکەین. پێکەوە، لەگەڵ هاوبەش و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان، بەردەوام دەبین لە داهێنان وگەیاندنی زانیاری دروست، وە هەروەها دروستکردنی بەهای بەردەوام بۆ کۆمەڵگاکەمان و دەرەوەی.

img
دەربارەی ئێمە

پاش ٧ ساڵ کارکردنی بەردەوام لە مامەڵەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وە سەرکەوتنمان لەو بوارەدا ھەوڵماندا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و فروانکردنی کار و مامەڵەکانمان ھەروەھا ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاودا دەگەڕێن ، ھاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاسان نییە بتوانیت سەرجەم یەکەکان لە کوردستان و عێراقدا لە یەک شوێندا کۆ بکەیتەوە و زانیاری تەواوی یەکەکان بەدەست بھێنیت ، لەم پێناوەدا بیرۆکەی دامەزراندنی ( سمسار البلد ) مان پێگەشت . وە لەگەڵ کەسانێکی شارەزا لە بواری کڕین و فرۆشتندا کارمان کرد تا بتوانین نێوەندگیرێکی متمانە پێکراوبین بۆ کڕیاران ، تەواوی کاری کڕین و فرۆشتن و بەکرێ دانی مووڵک و زانیاری یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکەمان و ئەپی ( سمسار البلد ) بەردەستە کە بەکارھێنەران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکانیان تیادا دەستبکەوێت . بەم شیوازە کۆمپانیاکەمان کۆمپانیایەکی دێجیتاڵی نێوەندگیرە لە کوردستان و تەواوی عێراقدا ، و ئەپڵیکەیشنی سمسار بە خۆشحاڵییەوە تاکە ئەپڵیکەیشنی دیجیتاڵی مۆدێرنە لە بوارەکەدا، بە تەکنەلۆجیای سەردەم کاردەکات و دەتوانرێت سەرجەم یەکە نیشتەجێبوونەکان بەتەواوی وردەکارییەکانەوە بگەیەنێتە کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاودا دەگەڕێن .   کڕیاران دەتوانن لە ڕێگەی وێبسایت و ئەپڵیکەیشنی سمسار البلد سەرجەم پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان و موڵک و خانووبەرە لە سەرجەم عێراقدا ببینن و زانیاری تەواو لە سەر ( ڕووبەر ، نرخ، خزمەتگوزاری ، تایبەتمەندییەکانی یەکەکە بزانن ). لەپێناو ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیارانمان لە نێو وێبسایت و ئەپڵیکەیشنی سمسار دا بەشی ( پێشانگاکانی کەلوپەلی ناوماڵ ، کارەباییات ، جوانکاری ناوماڵ ، خزمەتگوزاری ماڵان )  بۆ یەکەیەکی شایستە دابینکراوە، کە تیایدا پێشانگاکان بەژداریان کردوە لە ناو وێبسایتەکەدا تا کاڵاکانی خۆیان نمایش بکەن و ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و بەکارهێنەران بکەن تاکو بە شێوازێکی باشتر و نرخی گونجاوتر کاڵاو خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بە کڕیاران و بەکارهێنەرانمان بکەن . لە داهاتوویەکی نزیکدا پلانمان هەیە کە یەکەکانی نیشتەجێبوون و پێشانگاکان لە سەرجەم عێراقدا بەردەست بێت و هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن بەدەر لە وێبسایتەکە سوودمەندبن لە ئەپڵیکەیشنی ( سمسار البلد ) .

باشترین خزمەتگوزاریەکانمان

خزمەتگوزاریەکانمان

ئێمە سێ خزممەتگوزاری سەرەکی پێشکەش دەکەین

پرۆژەی نیشتەجێبوون

ئێمە وەک کۆمپانیای سمسار، هەستاین بە پێشکەش کردنی تەواوی زانیاریەکان سەبارەت بە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکانی عێراقدا، بەمەش ئێوەی خۆشەویست زۆر بە ئاسانی دەتتوانن تەواوی زانیاریەکان بە دەست بهێنن و بزانن کە چ یەکەیەک بۆ تۆ گونجاوە. لەم خزمەتگوزاریەی کۆمپانیاکەمان هەوڵ دراوە زۆرترین زانیاری پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی تەواو دڵنیابیت لە هەڵبژاردنی یەکەکەت، لەوانەش زانیاری گشتی لەسەر پرۆژەکە، زنیاری تەواو لەسەر جۆری یەکاکان و ڕوبەر و نرخ و تەواوی وردەکاریەکان..

دوکان و پێشانگاکان

.بە خۆشحاڵیەوە وێبسایتەکەمان چەندین و دوکان و پێشانگای لە سەرجەم بوارەکانی تەیبەت بە خانووبەرە دابین کردووە و ئەتوانن زۆر بە ئاسانی ناونیشان و جۆری کارەکان و سەرجەم پێداویستەیەکانتان بدۆزنەوە و بە خواستی خۆتان کاڵا و پێداویستیەکانتان هەڵبژێرن. ئێمە وەک کۆمپانیای سمسار هەمیشە هەوڵمانداوە ئاسانکاری تەواو بۆ ئێوەی خۆشەویست بکەین لەسەرجەم بوارەکاندا، بۆیە بێبەرامبەر هەستیاین بە دانانی سەرجەم ئەو دوکان و پێشانگایانەی پەیوەستن بە یەکە نیشتەجێبونەکانیانەوە .

خانووبەرە

سمسار کۆمپانیایەکی پێشەنگی خانووبەرەیە کە تایبەتە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بێهاوتا، دروستکردنی متمانە، بەستنەوەی تاک وخێزانەکان بە ماڵە دڵخوازەکانیانەوە، وە دڵنیابوون لە ئەزمونێکی بێ کێشەو سوودبەخش. سمسار تیمێکی تایبەت و بەئەزموونی هەیە کە ئامادەن بۆ یارمەتیدانتان، تیمەکەمان پابەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ناوازە و ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دڵسۆزانە بە درێژایی پرۆسەی هەڵبژاردنی موڵکە دڵخوازەکەت، هەروەها بە تێگەشتنێکی قوڵ لە بازاری ناوخۆیی و دەرەکی هاوکاری کڕیارەکانمان دەکەین بۆ بڕیاردانی دروست کە لەگەڵ پێداویستیەکانیان بگونجیت. وە باوەڕمان بە دروستکردنی پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ کریارەکانمان لەسەر بنەمای متمانە و شەفافیەت، لەگەڵ کۆمپانیای سمسار جگە لە ئاسانکاریکردنی کارەکانتان ئامانجمان دروست کردنی ئەزمونێکی ئەرێنییە کە وا لە ئێوە بکات هەست بە متمانە بکەن لەگەڵ بڕیارەکانی خانووبەرە. بانگهێشتان دەکەین بۆ ئەزموونێکی جیاواز لەگەل سمسار کە تیاییدا بژاردەکانی خانوبەرەتان بە پیشەیی و ئاگادارانە جێبەجیدەکرێت.

Copyright Smsar 2025 ©