سامانا ڕۆم ئەو پڕۆژە ناوازەیەیە کە دەکەوێتە شاری مێیدان. پڕۆژەکە بە شێوەیەک دروستکراوە کە ژیانێكی ئاست بەرز و ئاسوودەی بێهاوتا دابین بکات. لێرە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش کاری تەلارسازی ئەنجامدراوە و بە سەرنجەوە کار لەسەر وردەکاری تەلارسازی کراوە، وەک ئەوەیە کەش و جوانیـیە تایبەتەکانی وڵاتی ئیتاڵیا هێنرابێتە ناو شاری دوبەی، هەربۆیە ژیانکردنت لەناو دیمەنی تەلارسازی جوان و چاو ڕفێندا دەبێت و هەرگیز لێی بێزار نابیت. لە سامانا ڕۆم، ئاسوودەی و ئاست بەرزی ژیان گرنگی تایبەتیان پێ دراوە و دەتوانیت ئەزموونی چێژ و حەوانەوەیەکی تایبەت بکەیت لەناو مەلەوانگە بێ کۆتاکان و باخچە و دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی بەناو پڕۆژەکەدا درێژبوونەتەوە. ئەوەش لە بیر نەکەین کە وەک دانیشتوویەکی سامانا ڕۆم مەلەوانگەی تایبەت بە خۆشت بۆ دابین کراوە. چێژ لە هۆڵە تایبەتەکان وەربگرە بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی و چالاک بمێنەرەوە لە سەنتەرە مۆدێرنەکانی لەشجوانی و هەموو ئەمانە لە شوێنێک کە بە وردی گرنگی بە بەهای ئارامی دەدات.