دینا سیتی کۆمەڵێک تاوەری نیشتەجێ بوون لە خۆ دەگرێت کە کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی کێشەی نیشتەجێ بوون لە شاری سلێمانیدا، هەر نهۆمێک پێکهاتووە لە ٤ یەکەی نیشتەجێ بوون بە تایپی (جۆری) گەورەو بچوك، لە هەر تاوەرێک (٣) ئەسانسۆری گەورە هەیە کە یەکێکیان زۆر گەورەیە بۆ (نقل) بەکاردێت، هەبونی شەفتی خۆڵ فڕێدان و خزمەتگوزاری کارەبا و ئاو و کۆگا بۆ خاوەن یەکەکان. هەموو یەکەکانی نیشتەجێ بوونی ناو پڕۆژەکە بەسەر سروشت و دیمەنی شاری سلێمانیدا دەڕوانێت بەبێ ئەوەی هیچ یەکەیەکی نیشتەجێ بوون بەرامبەر یەکتربن. شوێنی پڕۆژەکە دەکەوێتە دەرەوەی شەقامی ( ٦٠ مەتری ) و دوچاری قەڕەباڵگی ناوشار نابنەوە.