سامانا باراری توین تاوەرز ئەو شوێنە تایبەتەیە کە پێشوازیت لێ دەکات بۆ ژیانکردنێکی ناوازە لەناو سەوازییەکی بێ وێنە. ئەم پڕۆژەیە ئەزموونێکی تایبەت پێشکەش دەکات بە دانیشتوانەکانی ، پڕۆژەیەک کە تیایدا سروشت و سەوازیی کراونەتە دیمەنی رۆژانەی دانیشتوانەکانی ، پڕۆژەیەک کە بە گرنگی دەزانێت پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان سروشت و جیهانی دەور و بەر و دانیشتوانەکانیدا درووست بکات. لە سامانا باراری توین تاوەرز خزمەتگوزاریــیەکان بە سەرنجی وردەوە دابین کراون تا تەواوی دانیشتوانەکانی بە باشترین شێوە بە پێویستییەکانیان بگەن و تەواوی ساتەکانی ژیانیان لێرە نایاب و لەبیرنەکراو بێت.