کاسا کەناڵ پڕۆژەیەکی زۆر تایبەتە کە لە ٣ تاوەر پێکهاتووە. هەر ٣ تاوەرەکە بەردەمی ئاوە و لەسەر کەناڵی دوبەی (ڕوباری دوبەی) درووست کراوە و نزیک کەنارە. پڕۆژەکە لە وەبەرهێنانی کۆمپانیای AHS Properties 'ە. ئەم پڕۆژە تایبەت و ناودارە کە دەکەوێتە ناوچەی ئەلسەفا، تاوەرەکانی پێکهاتووە لە پێنت هاوس و ڤێلا و کۆشک. پێنت هاوس'ەکان ٣ ژووری نوستنیان هەیە. ڤێلاکان ٤ نوستنی و ٥ نوستنیان هەیە. هەروەها کۆشکەکان ٦ ژووری نوستنیان هەیە. قەبارەی مەزەندەکراوی پێنت هاوس و ڤێلا و کۆشکەکان لە ٣٩٨م (سێسەد و نەوەتو هەشت مەتر دوجا)وە دەست پێدەکات تا ٢،٥٠٦م (دوو هەزار و پێنسەد و شەش مەتر دوجا).ئەم پڕۆژەیە تایبەتمەندی سەرنجڕاکێشی بۆ دانی توانانی ناو تاوەرەکانی دابین کردووە. هەر یەک لە موڵکەکان ئەسانسۆر (مەسعەد) ی تایبەت بە خۆیانیان هەیە کە ڕاستەوخۆ بۆ ناو ژووری میوانی ناو ماڵەکە دەڕوات. هەروەها هەر یەک لە موڵکەکان تێراس (باڵکۆنی گەورە)ی تایبەت بە خۆیانیان هەیە. کە لەو تێراسانەدا جاکوزی و حەوزی مەلەکردن و گریل (مێزی برژاندن). ئەمانەش پێکەوە هاوینە هەوارێکی تایبەت بە خۆت پێک دێنن. هەموو موڵکێکیش ژووری زیایەی بۆ ستاف تێدایە، کە کار بەدەستانی ناو ماڵان وەک سیکیوریتی و چێشتلێنەری تایبەت و پاکەرەوە دەتوانن تیایدا بمێننەوە. کە ئەمەش دووبارە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەبوونی ژیانێکی ئاسان و تایبەت بۆ دانیشتوانانی پڕۆژەکە. بە ژیانکردنت لە کاسا کەناڵ، ئاوی ڕەنگاوڕەنگی ڕوباری دوبەی و سەوزایی دڵگیری پارکی سەفا ، دیمەنی سەرنجڕاكێشی ڕۆژەکانتن.