کوەیساید یەکەمین پڕۆژەی نیشتەجێبوونە لە لایەن 'ئیلینگتۆن پڕۆپێرتیس' بنیاتنراوە و دەکەوێتە ناوچەی 'بزنز بەی'. کڕیاران دەتوانن لە نێوان ٣ جۆر یەکەدا ماڵەکانیان هەڵبژێرن کە ئەوانیش بریتین لە یەکەی بچوک (ستۆدیۆ) وەک جۆری یەکەم، شوقەی ١ تا ٣ نوستنی وەک جۆری دووەم، وە هەروەها ٥ پێنتهاوسی تایبەتی ٥ نوستنی وەک جۆری سێیەم کە بەسەر دیمەنی بورجی خەلیفە و داون تاونی دوبەی'دا دەڕوانێت. پڕۆژەکە لە ١١٨ یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە و ڕووبەریان لە ٥٤٢ پێ (٥٠ مەتر)ەوە دەست پێ دەکات تا ١٠،٠٠٤ پێ (٩٢٩ مەتر). هەر یەک لە شوقەکان باڵکۆنیان هەیە و هەندێک لە یەکەکان ژووری کاربەدەستی ناوماڵیشیان بۆ دابینکراوە. لە تایبەتمەندییەکانی تر ژووری جلشۆری و بوونی زیاتر لە یەک دەستشۆر و گەرماوە. دیزاینی ناو ماڵەکان خۆی گونجاندووە لەگەڵ جیهان و سروشتی جوانی دەرەوە و بیرۆکەی دیزاینەکە لە ڕوباری دوبەی'ەوە وەرگیراوە کە نزیک پڕۆژەکەیە ، کە ئەمەش جوانی و ناوازەیی زیاتری بەخشیوە بە پڕۆژەکە.