سۆبها سیهێڤن تاوەری بی پڕۆژەیەکی ئاست بەرزە لەلایەن سۆبها ڕیاڵتی کە دەکەوێتە سەروو دوبەی مارینا و لە ٣ تاوەر پێکهاتووە. لە جۆرەکانی یەکەمی پڕۆژەکە شوقە ناوازەکانن کە لە ١ نوستنی تا ٣ نوستنی پێکهاتوون و باڵکۆنی تایبەت بە خۆیان هەیە کە بەسەر بەندەری دوبەیدا دەڕوانن. لە مانگی ٦ ی ٢٠٢٣ سۆبها ڕیاڵتی یەکەکانی 'سکای ئیدیشن'ی بۆ پڕۆژەکە ڕاگەیاند کە بریتین لە یەکەی نیشتەجێبوونی ٣ تا ٤ نوستنی و دەکەونە نێوان نهۆمەکانی ٤٩ تا ٥٩. ئەم یەکانەش مۆبیلیاتی تایبەت بە خۆیان بۆ دابین کراوە و چێشتخانەکان بە پێداویستی مارکە و کوالیتی پڕکراون و دەستشۆر و گەرماوەکانیش بە هەمان شێوە بە شێوەی ئاست بەرز و کوالیتی درووست کراون. قەبارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە سیهێڤن لە ٨٤٠ پێ (٧٩ مەتر)ەوە دەست پێ دەکات تا ٥،٧٥٧ پێ (٥٣٤ مەتر). لە تایبەتمەندیە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە ژووری جلشۆر و دەستشۆر و گەرماوی زیادە. هاوکات یەکە ٣ نوستنیـیەکان ژووری کاربەدەستی ناو ماڵیان تێدایە و ٤ `نوستنیـییەکانیش چێشتخانەی کراوەیان هەیە