قەبارەی یەکەکانی نیشتەجێبوونی سۆبها وەن لە ٤٩٠ پێ ( ٤٥ مەتر)ەوە دەست پێ دەکات تا ٢،٣٥٢ پێ (٢١٨ مەتر). هەر موڵکێک زیاتر لە یەک حەوشە و باڵکۆنی هەیە کە بەسەر دیمەنی جوانی شاری ڕاس ئەلخۆر و یاریگای گۆڵگی پریمیوم'دا دەڕوانن. یەکەکانی نیشتەجێبوون بریتین لە شوقەی ٣ نوستنی و ٤ نوستنی و شوقەی دوو قاتی، هەر دوو جۆرەکەش ژووری کاربەدەستی ناوماڵیان تێدایە. هەروەها لە هەندێک نهۆمی تەلارەکان هۆڵی ئارامی تایبەت بە خوێدن و کارکردن دابین کراون وەک ئاسانکاری بۆ کاری دانیشتوانان تا بە ئاسوودەی بتوانن سوودی لێ وەربگرن. پڕۆژەی سۆبها وەن ڕووبەرەکەی ١.٥ ملیۆن پێ (١٣٩،٣٥٤ مەتر دوجا)یە و بەو شێوەیە بنیات دەنرێت کە تەواوی پێویستیەکان بۆ دانیشتوانانی دابین بکات.