W دوبەی هاربۆر کە دەکەوێتە سەر بەندەری دوبەی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی ناوازەی یاست بەرزە لەلایەن ئارادا و شەماڵ هۆڵدین و ڕایا لایفستایل دیڤەلۆپمێنت بە هاوبەشیــیان لەگەڵ ماریۆت ئینتەرناشیۆنال بۆ دابین کردنی ژیانکردنێکی شیک و ئاست بەرزانە. پڕۆژەکە سەروو ٤٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت کە لە جۆری جیاواز پێکهاتوون. جۆری یەکەم یەکەی نیشتەجێبوونی ئاسایین و لە ١ نوستنی تا ٤ نوستنی پێکهاتوون، جۆری دووەم تەنها دوو یەکەی لێ دروست کراوە کە ئەویش شوقەی دوو قاتن و ٤ ژووری نوستنیان تێدایە، هەروەها جۆری سێهەم و چوارەم بریتین لە پێنتهاوس و سویتە ڕیئاسیـیەکان کە هەر یەک لەوان ٥ ژوری نوستنیان تێدایە. لێرە دانیشتوانان دەتوانن چێژ وەربگرن لە خزمەتگوزاری ئاست بەرز و مەلەوانگەی بێ کۆتا و سەنتەری لەشجوانی و سپای تەندروست.