یاس ڕیڤا پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی ناوازەیە لەلایەن کۆمپانیای 'ئەلدار پرۆپرتیسەوە' و دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری دوورگەی یاس لە ئەبوزەبی. ڤێلاکانی یاس ڕیڤا بەشێکیان نزیک ڕووبارن و بەشێکیشیان لە قەراغ ڕووبارەکەدان و ئەم ڤێلایانەش لە ٤ نوستنی تا ٦ نوستنی پێکهاتوون. ڤێلاکانی یاس ڕیڤا بە شێوازێکی مۆدێرن و کوالیتیـیەکی کلاسیک دیزاین کراون ، ڕوکار و دیوی دەرەوەیان ناوازە و سەرنجڕاکێشە و لە ژوورەوەش ناو ماڵێکی فراوان ، بەم شێوەیە ڤێلاکان لە هەموو ڕوویەکەوە ژیانکردنێکی ئاست بەرز بۆ دانیشتوانەکانی دابین دەکات. دانیشتوانانی یاس ڕیڤا دەتوانن چێژ لە دیمەنی کەنداو و بە ئاسانی بگەن بە کەنارەکەی ، هەروەها دەتوانن دیزاین و دیکۆری ناو ماڵەکانیان بگۆڕن بە شێوازێکی ناوازە لەلایەن '١٠٥٨ لەندەن'ەوە. ئەم پڕۆژەیە گرنگی تەواو دەدات بە پاراستنی ژینگە و دابینکردنی کەش و هەوای پاک ، هەربۆیە سیستیمی ئیکۆ (هاوڕێی ژینگە) بۆ دیزاین کردنی پڕۆژەکە بەکار هێنراوە. هاوکات پڕۆژەکە مەلەوانگە و پارک و سەنتەری وەرزشی بۆ چالاک بوون و ئاسوودە بوونی دانیشتوانان دابین کراوە.