ئەلتیتود دی گریسۆگۆنۆ پڕۆژەیەکی ٤٣ نهۆمییە و دەکەوێتە بزنز بەی لە دوبەی. 'داماک پرۆپێرتی' و براندی گرانبەهای 'دی گریسۆگۆنۆ' پێکەوە بە هاوبەشی ئەم پڕۆژەیەیان پێکهێناوە. پڕۆژەکە چەندین موڵکی نیشتەجێبوونی جیاواز پێشکەش دەکات ، کە ئەوانیش بریتین لە یەکەی بچوک (ستۆدیۆ) و شوقەی ١ تا ٣ نوستنی و تەنها ٢ شوقەی دوو قاتی ٢ نوستنی ، هاوکات دەتوانیت ببیتە کڕیاری یەکەی ٤ نوستنی. ڕووبەری یەکەکان لە ٤٤٠ پێ (٤٠ مەتر)ەوە دەست پێدەکات تا ٤،١٤٠ (٣٨٤ مەتر).هەموو یەکەیەک باڵکۆن و ژووری جلشۆر و زیاتر لە یەک دەستشۆر و گەرماوی هەیە. هەروەها ٢ شوقە دوو قاتیەکەی پڕۆژەکە ، تێراسی تایبەت بە خۆیان و ژووری کاربەدەستی ناوماڵی بۆ دابین کراوە.