ئێڵ ئای ڤی ماریتایم دەکەوێتە سەر کەناری شاری ماریتایم و بڕیارە ڕادەستکردنی پڕۆژەکە بکەوێتە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٨. پڕۆژەکە بریتیـە لە تاوەرێکی نیشتەجێبوون کە پێکهاتووە لە شوقەی ١ نووستنی و ٢ نووستنی و شوقەی تایبەتی ٣ نووستنی و شوقەی دوو قات. دانیشتوانانی شوقە تایبەتەکان (٣ نوستنیەکان) چوونە ژوورەوەی ڤی ئای پی (ڕێگەی تایبەت)یان بۆ دابینکراوە. هەروەها هەموو یەکەکانی ناو پڕۆژەکە سیستەمی سمارت هۆم (ماڵی زیرەک)یان بۆ دانراوە. ئێڵ ئای ڤی ماریتایم ژیانێکی شایستە و سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات و لەناویدا مەلەوانگەیەکی گەورە و سپا و ساونا و ڕێستۆرانت و باخی زین (باخچەی کراوەی ئارامبەخش) و سەنتەری هۆڵی لەشجوانی (ئێڵ ئای ڤی فیت) و هۆڵی یۆگا و وەرزش کردن بوونی هەیە کە ئەمانە دەبنە جێگەی دڵخواز بۆ دانیشتوانانی پڕۆژەکە کە ئارەزووی چالاکی دەکەن. لە تایبەتمەندییەکانی تری پڕۆژەکە دیمەنی دەریا و کەناری شاری ماریتایمە. شایەنی زانینە کە پڕۆژەکە نزیک ناوچە سەرەکییەکانی شار و شەقامی شێز زایدە کە بە تەنها ٢٠ خولەک لێوەی دەگەیت بە ناوەندی شار و بزنس بەی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی.