پڕۆژەی مەرجان ستی لە دوو باڵەخانە پێکدێت کە 350 یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، هەر باڵەخانەیەک پێکدێت لە چوار نهۆم پارکینگی داخراو و 22 نهۆم یەکەی نیشتەجێبوون و لەگەڵ بوونی هەموو خزمەتگوزارییەکان.مەرجان ستی پڕۆژەیەکی مۆدێرنە، بە شێوازێک باڵەخانەکان دروست دەکرێن کە دەڕوانێت بەسەر دیمەنی جوانی شاری سلێمانیدا. ئەم پڕۆژەیە پێک دێت لە دوو تاوەری نیشتەجێبوون لەناو پڕۆژەی (هۆڵی پاراڵمپی کوردستان) بە کوالیتی بەرز و ئاستی پێشکەوتووی سەردەمیانە بنیاد دەنرێت. ئەم پڕۆژەیە لەسەر ڕووبەری (19825)م2 جێبەجێ دەکرێت, بە دووری 1کم لە ناوەندی شارەوە. خاوەن یەکەکانی مەرجان ستی دەبنە خاوەنی باڵەخانەیەکی دڵگیر و کاتێکی ئارامی تێدا بەسەر دەبەن بە هۆی دابینکردنی هەموو خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی دانیشتوان.