لەسلێمانی و لە شوێنێکی ستراتیژی و بە بەرزترین کوالێتی بیناسازی بە پێی پێوەرە جیهانییەکان پرۆژەی نیشتەجێبونی (بروسک تاون) بنیاتنراوە. سەرجەم تاوەرەکانی بروسک تاون بە شێوەیەکی تەلارسازی ئاست بەرزی مۆدێرن دروست کراون تا ببێتە کۆمەڵێک تەلاری ئایکۆنیکی و بە جوانترین شێوە ڕووی پێشکەوتوی شارستانی شاری سلێمانی نیشان بدات. بروسک تاون چەندین خزمەتگوزاری لە خۆ گرێت وەک: دایەنگا، باخچەی مناڵان، قوتابخانە، مارکێت،کافێ و رێستورانت.. سەرەڕای ئەو تایبەمتەندیانە، بروسک تاون فراوانترین رووبەری سەوزایی لەخۆدەگرێت لەپێناو فەراهەمکردنی ئاو و هەوایەکی پاک و ژینگەیەکی خاوێن بۆ دانیشتوانەکەی.