داڤۆس ستی شارێکی هاوچەرخە لە هەولێر کە یەکەی نیشتەجێبوون و کارکردن لە خۆ دەگرێت.
داڤۆس ستی بە شێوازێکی تایبەت دروست کراوە کە رەنگدانەوەی دیزاین و سروشتی سویسریە و تایبەتە بە جوانی پێشکەوتن و کوالیتیە بەرزەکەی.
ئێمە پابەندین بە دابینکردنی هەموو ئەو پێداویستیانەی کە بۆ ژیانێکی ئارام و تەندروست پێویستە لە داڤۆس سیتی ، هەر بۆیە رازاندوومانەتەوە بە رووبەرێکی سەوزای زۆر بۆ دابینکردنی هەوای پاک و دیمەنی سەرنجراکێش.
داڤۆس ستی بە ناوی شارە سەرنجراکێشەکەی داڤۆسەوە ناونراوە کە دەکەوێتە بەرزایەکانی ئالپ لە سویسرا وە ناسراوە بە جوانی سروشت و دیمەنی سەرنجراکێش و مێژووی دێرین.