ئاسکۆ پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونە، ڕووبەری پڕۆژەکە بریتییە لە (105847 مەتر چوارگۆشە) و شوێنێکی ستراتیژی هەیە لەسەر (ڕێگای پیرمام) پڕۆژەی ئاسکۆ بە بەرزترین کوالیتی و ستانداردی ئەندازیاری دروست دەکرێت. پرۆژەکە پێکهاتووە لە 12 تاوەری نیشتەجێبوون کە دەتوانێت (1692) یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆبگرێت و 2 نهۆمی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ژێر زەویدا بۆ دانیشتوانی پڕۆژەکە. هەروەها پڕۆژەکە خزمەتگوزارییەکانی وەک کافێ، چێشتخانە، مزگەوت، قوتابخانە، سەنتەری لەشجوانی لەخۆدەگرێت، هەروەها بۆ سوودگەیاندن بە هەردوو دانیشتووان و غەیرە دانیشتووەکان. جگە لەو خزمەتگوزارییانەی کە لەخۆدەگرێت، 40%ی پڕۆژەکە تەرخان دەکرێت بۆ پەرەپێدانی ناوچە سەوزەکان.