پڕۆژەی فلۆریا ستی کۆتا شوێنی مەبەستە بۆ ئەوانەی بەدوای شێوازێکی ژیانی مۆدێرن دەگەڕێن. دەکەوێتە سەر جادەی سەرەکی کۆیە لە نێوان شەقامی ١٢٠ م بۆ ١٥٠ م لە شاری هەولێر.
ئەم پڕۆژەیە بە ڕووبەری ٦٤٣ هەزار و ٤٥٩ م٢ بڵاوبووەتەوە. بە ٧ دەروازە و ١٠ زۆن، پڕۆژەی فلۆریای سیتی کۆمەڵێک پڕۆژەی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری و سەوزایی پێشکەش دەکات کە بە دڵنیاییەوە سەرسامت دەکات.
ئەپارت ڤیلا کە یەکێکە لە زۆنەکانی فلۆریا ستی بە چەندین جۆری ڤیلای ناوازە ڕازاوەتەوە کە تایبەتمەندی ڤیلای مۆدێرنیان لەخۆ گرتوە.