کۆمپانیای ئێم جەی ھۆڵدینگ تایبەت بە وەبەرھێنان و بازرگانیی/سنوردار، کۆمپانیایەکی کاریگەر و دیاری بنیادنانی پرۆژە و شارە نیشتەجێبوونەکانە لە شاری سلێمانی، ئەم کۆمپانیایە لە لایەن بەرێز مەریوان حاجی جەمال خاوەنداریی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.
لە ئێستادا ئێم جەی ھۆڵدینگ خاوەنی پێنج پرۆژەی نیشتەجێبوونەی کوالێتی بەرزە لە زۆنی ئاڵتونیی باکوری سلێمانی (مايۆرکا سیتی، رۆڤار سیتی، سولی ڤیو، میرڤانۆس تاوەرز، ئێم جەی تاوەرز)، ئەم پرۆژانە ڤێلا و شوقەی نیشتەجێبوونی ئاست بەرز بە رووبەر و دیزاینی جیاواز لەخۆ دەگرن، لەگەڵ تەواوی خزمەتگوزارییەکانی شارێکی مۆدێرن بۆ ژیانێکی سەردەمیانە بۆ دانیشتووانەکانیان.
ئەم پڕۆژەیە شاری مایۆرکایە!
کاتێک باسی مایۆرکا سیتی دەکەین، تەنیا باسی پڕۆژەیەک نییە، باس لە شارێکی تەواوەتی دەکەین کە ھەموو ئەو پێویستییانەی ژیانت بۆ دابین دەکات تۆ دەتەوێت تا ژیانت ببەیتە ئاستێکی بەرزتر لە کوالێتی، مایۆرکا سیتی وەک شارێک خۆی دەنوێنێت کە ناوەندی بازرگانی، شوێنی زۆری کات بەسەربردن، کافێ و رێستۆرانت، ناوەندی پەروەردەیی، یاریگا و ھۆڵی وەرزشی و مەلەوانگە و دەیان خزمەتگوزاریی دیکە لە خۆ دەگرێت.
لێرە ڤێلا و باڵەخانەکان بە دیزاینێکی نوێ کە تێکەڵ کراوە بە تۆنی سروشت بنیاد دەنرێن، کەرەستەی کوالێتی باڵا بۆ بنیادنانیان بەکاردەھێنرێن ئەزموونی بنیادنان و بە مەرجگرتنی گەشتن بە پلەیەک خۆشگوزەرانیی بۆ دانیشتووانەکەی دابین بکات، مایۆرکا سیتی دەکات بە جوانترین پرۆژەی نیشتەجێبوون لە ناوچەکە.