گروپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدینگ بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی/سنووردار، کۆمپانیایەکی کاریگەر و دیارە لە دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون و شارەکانی شاری سلێمانی. ئەم کۆمپانیایە لە لایەن کاک مەریوان حاجی جەمال خاوەندارێتی و بەرێوەبەرایەتی دەکرێت.
ئێم جەی هۆڵدینگ لە ئێستادا خاوەنی پێنج پڕۆژەی نیشتەجێبوونی کوالیتی بەرزە لە ناحیەی زێڕینی باکوری سلێمانی (مایۆرکا سیتی، ڕۆڤار سیتی، سولی ڤیو، میرڤانۆس تاوەرز، و ئێم جەی تاوەرز). ئەم پڕۆژانە بریتین لە ڤێلا و شوقەی نیشتەجێبوونی کوالیتی بەرز و ئاست .بەرز لە فەزا و دیزاینی جیاوازدا، لەگەڵ هەموو ئاسانکاری و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ ژیانی مۆدێرن لە شارە مۆدێرنەکاندا.
ئەم پڕۆژەیە ئێم جەی تاوەرزە!
پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی مۆدێرنە، دەکەوێتە دڵی زۆنی ئاڵتونیی باکوری سلێمانی، لەسەر دوو رێگەی سەرەکی و بەسەر رووبەرێکی فراوانی سەوزایی پارکی ھەواری شار دەڕوانێت.
شوقەکانی ئێم جەی تاوەرز بە کوالێتییەکی بەرز دروستدەکرێن و شوقەی (4 و 3 و 2) ژووری نوستن لەخۆ دەگرن، ھەریەکێکیان ڤیویەکی وەھای ھەیە بە ھیچ نرخێک ناپێورێت و چوارچێوە گیراون بە جوانییەکانی دەوروبەر.
ئێم جەی تاوەرز ئەزموونی ژیانێکی بێھاوتا پێشکەش بە دانیشتووانەکەی دەکات کە ببن بە بەشێک لە کۆمەڵگەیەکی زیندوو و ھاوچەرخ، تێکەڵ بە بازاڕ و کەلتور، ھۆکارەکانی کات بەسەربردن و رێستۆرانت و کافێکان، ھەمووی لەبەردەستی ئێوەدایە.