پرۆژەی ڕێماس سیتی یەکێکە لە پرۆژە نوێیەکانی نیشتەجێبوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان. دەکەوێتە ناوچەیەکی ستراتیژی بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان، هەروەها لەسەر ڕێگای هەولێر - پێرمە. بەپێی بەرزترین ئاستی کوالیتی و سەرسوڕهێنەرترین دیزاینی مۆدێرن دروست دەکرێت.
ڕێماس سیتی سەوزترین ناوچەی نیشتەجێبوونە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان, کە ڕووبەرەکەی ٤٦٠ هەزار و ٣٨١ مەتر چوارگۆشەیە. 79.18%ی زەوی پرۆژەکە بۆ ڕووبەری کراوە و سەوز تەرخانکراوە، کە دەکاتە 364,495 مەتر چوارگۆشە ئەمە ڕووبەرێکی دەگمەنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.