تاوەرەکانی بازرگانی ئیمپایەر لە ٥ تاوەر پێکدێن لە ناوەندی شوێنی پڕۆژەی ئیمپایەر.
تاوەرە سەرەکییەکە ناوی EBT 1 یە و بەرزییەکەی ٢٧ نهۆمە و ڕووبەری بیناسازییەکەی ٢٤ هەزار م٢ دەگرێتەوە. EBT 1 بە 4 تاوەری تر دەورە دراوە بە شێوەیەکی بازنەیی، (EBT 2 – EBT 5). هەر تاوەرێک ڕووبەری بیناسازی ٢١ هەزار م٢ و بەرزییەکەی ٢٣ نهۆمە.
تاوەری بازرگانی ناوەندی، EBT 1، دابەشکراوە بەسەر ئەم شوێنانەی خوارەوە:
- نهۆمی زەمینی بۆ زانیاری و خزمەتگوزاری ئۆفیس دیاری کراوە.
- نهۆمی یه که م و نهۆمی مێزانین و نهۆمی دووه م هۆڵی کۆنفڕانس و سه نته ڕی بازرگانی و ژووری کۆبوونه وه له خۆ ده گرێت.
- ٩ نهۆم دابەشکراوە بەسەر ٤ ئۆفیس هەریەکەیان بە تێکڕا ڕووبەری ٢١٥م٢.
- ٨ نهۆم دابەشکراوە بەسەر ٢ ئۆفیس هەریەکەیان بە تێکڕا ڕووبەرەکەی ٥٢٠م٢
- 6 نهۆم پێکهاتووە لە 1 ئۆفیس بە تێکڕای ڕووبەری 1,045م2.
EBT 2، EBT 3، EBT 4 و EBT 5 بەم شێوەیە دابەش دەکرێن:
هەر نهۆمێک ڕووبەرەکەی ٩١١م٢یە کە دابەشکراوە بەسەر ٧ ئۆفیس:
- 5 ئۆفیس بە ڕووبەری 123م2.
- 2 ئۆفیس بە ڕووبەری 148م2.
- دەتوانرێت ئۆفیسەکان بە ئاسانی یەکبخرێن بۆ دروستکردنی شوێنێکی گەورەتر یان وەک یەکەیەکی سەربەخۆ بەجێبهێڵرێت.