پڕۆژەی تاوەرەکانی بی سی دی سیگنەچەر قۆناغی دووەمی کۆمەڵگەی شیراتۆن سیگنەچەرە. کۆی ڕووبەری زەوی پڕۆژەکە ١٢٣.٤١٠ م٢. پرۆژەکە لە ٦ قۆناغ پێکدێت. قۆناغی یەکەم پێکدێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی شیراتۆن و ئۆفیس و یەکە بازرگانییەکان. 35% قۆناغی یەکەم تەواو بووە. ماوەی تەواوکردنی قۆناغی یەکەم ٢٤ مانگە. قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە، تاوەرەکانی بی سی دی سیگنەچەر بە گشتی لە ٣ تاوەر پێکدێت، هەر تاوەرێک لە ٢٤ نهۆم پێکهاتووە: ٢٠ نهۆمی نیشتەجێبوون، ٢ نهۆمی بازرگانی و ٢ نهۆمی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ژێر زەویدا. لە هەر نهۆمێکدا ١٤ شوقە لە دوو بلۆک و ٧ شوقە لە یەک بلۆکدا هەیە. بۆیە ٦٨٠ شوقەی ناوازە لە ڕووی کوالێتی جوانکاری بەرز و ڕێکخستنی کارایی. قۆناغەکانی دیکە پێکدێن لە سەنتەری بازرگانی A+ و بینای ئۆفیس و شوقە.