پڕۆژەی بۆلیڤار بەپێی بەرزترین تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان دروستکراوە و بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە ئاسوودەیی بۆ دانیشتووانەکەی دابین بکات. پڕۆژەی بۆلیڤار بە شوێنی گرنگەکەی جیا دەکرێتەوە ولە شوێنە گشتیەکانی شاری هەولێر نزیکە و بە ئاسانی پێیدەگەیت وەک پارکی گشتی، شوێنی سەوزایی، مەلەوانگە، یانەکانی کات بەسەربردن، هۆڵەکانی وەرزش، دوکانەکان، جگە لە چالاکییەکانی کات بەسەربردن بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارام کە لەگەڵ پێداویستییەکانی دانیشتووان بگونجێت.