ئێمە تاوەری کاڤاڵی بونیاتدەنێین بۆ گۆڕینی شێوازی نیشتەجێبوون بەرەو بەرزترین ئاست. کاڤاڵی تاوەر وەک کوالێتی ئۆتێلێکی پێنج ئەستێرە شوێنی ژیان بۆ خاوەنی شوققەکان دابین دەکات و لە بەشی لۆبی و پرسگەی کاڤاڵی تاوەر هەموو ئاسانکاری بۆ خاوەنی شوققەکان دەکرێت و ئەمن و ئاسایشی تاوەرەکە لە بەرزترین ئاست دا دەبێت. تێکەڵکردنی سەوزایی گەشاوە کەشێکی ئارام لەناو لۆبی و هۆڵی پێشوازی تاوەری کاڤالی ئەزموونێکی سەرنجڕاکێش و جیاوازت بۆ دروست دەکات، هەروەها هەستێکی ئارام و جوانت پێ دەبەخشێت لەکاتی چوونە ژوورەوەدا.